له‌سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ی جیهان هاوسه‌رگیرییان كرد
K24- هه‌ولێر:
تۆم رینی 31 ساڵی و هایدی تۆرۆنینی 32 ساڵی ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی ویلایه‌تی كوینزلاندی ئوستراڵیان، كه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ی جیهان ئه‌نجام بده‌ن، كه لوتكه‌ی چیای ئیڤرسته، گه‌شتێكی 9 رۆژی پڕ له ماندووبوونیان به‌پێ ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌و دوو گه‌نجه كه بووكه‌كه به ساڵێك له زاوا به‌ته‌مه‌نتره، به‌ته‌نیا ئه‌و گه‌شته‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌مباره‌یه‌وه هایدی تۆرۆنین بۆ ده‌یلی مه‌یل قسه‌یكردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌وان به‌ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و گه‌شته‌یان ئه‌نجامداوه و رێگه‌یان نه‌داوه هیچ كه‌سێك هاوده‌می رێگایان بكات. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، "دوای گه‌یشتنمان بۆ لووتكه‌ی ئیڤرست هه‌ستمان به خۆشی و شانازییه‌كی زۆر گه‌وره كرد.. هه‌رگیز ئه‌و گه‌شته له‌بیر ناكه‌ین".
هایدی گوتیشی، "به‌درێژایی گه‌شته‌كه‌مان كه‌ش و هه‌وا زۆر خۆش بوو، ته‌نیا رۆژی دووایی نه‌بێت كه ته‌م و مژاوی بوو و به‌فریش ده‌باری".
ئیڤرست به‌رزترین لوتكه‌ی جیهانه و به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته 8884 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا، ئه‌و لووتكه‌یه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتی چین و نیپال و، یه‌كێكه له لوتكه‌كانی زنجیره چیای هیمالایا. ناوی ئیڤرست بۆ "سیر جۆرج ئیڤرست" زانای به‌ریتانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و زانایه یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌ساڵی 1856 ئاشكرایكرد، ئه‌مه به‌رزترین لوتكه‌ی جیهانه.