"مێسی" کۆترەکان ریکۆردی شکاند

"ئەو کۆترە لە جیهانی کۆترەکاندا، وەکو مێسی وایە لە تۆپی پێدا، واتە ئاستی لە ئاستی مێسی دایە"

K24 – هه‌ولێر:

کۆترێک کە بە "لیۆنێل مێسی" کۆترەکان ناسراوە، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و بە بڕی یەک ملیۆن و 250 هەزار یۆرۆ فرۆشرا.

کۆترەکە ناوی ئەرماندۆیە و زۆرترین مەودا دەتوانێت بفڕێت و پێشبڕکێ بکات، لە پێنج پاڵەوانێتی پێشبڕکێی کۆتردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، دوو بارزگانی چینی لە زیادکردنێکی ئاشکرا بوونەتە رکابەری یەکتر و پارەیەکی زۆریان لەسەر ئەو کۆترە داناوە، کابرای خاوەنی کۆترەکەش سێ هیندەی خەیاڵی دەکرد، پارەی دەستکەوت.

نیکۆلاس گیسێلبرێخت، بەڕێوەبەری خانەی زیادکردنی ئاشکرای Pipa لە بارەی نرخی کۆترەکە رایگەیاند: "ئەو کۆترە لە جیهانی کۆترەکاندا، وەکو مێسی وایە لە تۆپی پێدا، واتە ئاستی لە ئاستی مێسی دایە".

پێش ئەرماندۆ، کۆترێکی دیکە بەهەمان شێوە بە بڕی 376 هەزار یۆرۆ فرۆشرا، بەڵام "مێسی کۆترەکان" تۆمارێكی نوێی بۆخۆی بەدەستهێناوە.

ئەرماندۆی تەمەن پێنج ساڵ چیدی پێشبڕکێی پێناکرێت و خانەنشینکراوە، پێنج بەچکە کۆتریشی هەیە و بە گرانترین کۆتر لە مێژوودا دادەنرێت.

BBC

SKY NEWS

H.J