به‌ڤیدیۆ.. جه‌نگێكی سێقۆڵی له‌نێوان باز و رێوی و كه‌روێشك له‌ئاسمان
K24- هه‌ولێر:
هاوێنه‌ی كامێرای كیڤین ئیبی، كامێرامانی ئه‌مه‌ریكی گرته‌یه‌كی نامۆی بازێك تۆمارده‌كات، كاتێك له‌ئاسمانه‌وه هێرشی سه‌ر رێوییه‌ك "چه‌قه‌ڵێك" ده‌كات، كه كه‌روێشكێكی راوكردووه.
له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا كه له كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك رێویه‌ك كه‌روێشكێكی راوكردووه و بازه‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ری، بۆئه‌وه‌ی نێچیره‌كه‌ی لێ وه‌رگرێت، به‌ڵام له‌كاتی په‌لاماردانی بازه‌كه، رێویه‌كه‌ش كه‌ڵبه‌كانی له كه‌روێشكه‌كه به‌رنادات و بازه‌كه هه‌ریه‌ك له كه‌روێشك و رێوییه‌كه بۆماوه‌ی 8 چركه له‌سه‌ر زه‌وی بۆچه‌ند مه‌ترێك به‌رزیان ده‌كاته‌وه، دواتر رێویه‌كه ناچار ده‌بێت وه‌ك دۆڕاوی جه‌نگه‌كه ده‌ستبه‌رداری نێچیره‌كه‌ی بێت و بازه‌كه‌ش وه‌ك لایه‌نی براوه نێچیره‌كه‌ی بۆخۆی ده‌په‌ڕێنێت.
له‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه، ئیبی كامێرامان ده‌ڵێت، "سه‌ره‌تا له‌و باوه‌ڕه‌دابووم رێویه‌كه له‌ترسی بازه‌كه زۆر به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نێچیره‌كه‌ی بێت، به‌ڵام چیرۆكی جه‌نگه‌كه پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی منی نیشاندا و هه‌ریه‌ك له باز و رێویه‌كه بۆ به‌رزایی چه‌ند مه‌ترێكیش له‌سه‌ر ركابه‌ریه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون، كه دواجار رێویه‌كه به‌دۆڕاوی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر زه‌وی و، دیمه‌نه‌كان جه‌نگێكی درامی دیكۆمێنتاریان تۆماركرد".
H.B