له بزنێك بوونه‌وه‌رێكى سه‌يرى هاوشێوه‌ى مرۆڤ له‌دايكبوو
K24 – هه‌ولێر:
له گوندێكى باشوورى ئه‌فريقاوه، زاينى بزنێك بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياكان و سه‌رسامى خه‌ڵك، چونكه له برى كاره بزنێك بوونه‌وه‌رێكى سه‌يرى هاوشێوه‌ى مرۆڤ له دايكبووه.
دانيشتوانى گونده‌كه ده‌ڵێن ئه‌و كاره بزنه، به ته‌واوى له مرۆڤ ده‌چێت، دوو ده‌ست و دوو پێ و رووخسار و قژ و سه‌رى وه‌ك مرۆڤ و كۆئه‌ندامى زاوزێشى هاوشێوه‌ى مرۆڤه.
ئه‌وانه‌ى بوونه‌وه‌ره سه‌يره‌كه‌يان بينيوه، ده‌ڵێن بوونه‌وه‌ره‌كه له ره‌گه‌زى مێ بووه و دواى چه‌ند كاتژمێرێك له له‌دايكبوونى گيانى له‌ده‌ستداوه، چونكه كه‌س نه‌يوێراوه لێى نزيك بێته‌وه و چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تايى پێشكه‌ش بكات.
ترس و بيم دانيشتوانى گونده‌كه‌ى گرتووه و ئه‌وان له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌و بوونه‌وه‌ره سه‌يره ئاماژه‌يه بۆ وێرانبوونى گونده‌كه‌يان.
ئه‌و پزيشكانه‌ى چوونه‌ته گونده‌كه بۆ ئه‌وه‌ى له راستى بابه‌ته‌كه دڵنيا ببنه‌وه رايانگه‌ياندووه، ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه راستيين.
سه‌رچاوه: ده‌يلى مه‌يڵ.