ئافره‌تێكى نمايشكار له لايه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌يه‌وه كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
له كيشيناوى پايته‌ختى مۆڵدۆڤيا، پياوێك، هاوسه‌ره نمايشكاره‌كه‌ى به چه‌قۆ كوشت و كۆتايى به ژيانى خۆيشى هێنا.
پۆليسى ئه‌و وڵاته رايگه‌ياند، ته‌رمى نمايشكارى جلوبه‌رگ، (ئاناستاسيا چيكاتا)يان له شوقه‌كه‌ى خۆى دۆزيوه‌ته‌وه، كه شوێنه‌وارى چه‌قۆى پێوه بووه. هه‌روه‌ها كۆرپه‌يه‌كى ساوا كه ته‌مه‌نى نه‌گه‌يشتووه‌ته دوو هه‌فته دۆزراوه‌ته‌وه.
پۆليس گوتيشى: ئه‌و نمايشكاره له لايه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌يه‌وه كوژراوه و دواتريش خۆى كوشتووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ى ئاناستاسيا پزيشكى ددان بووه و كه‌سوكارى ژنه‌كه رايانگه‌ياندووه، په‌يوه‌ندى نێوان ئاناستاسيا و هاوسه‌ره‌كه‌ى خراپ بووه.