به‌ر له‌وه‌ی له‌لای پزیشك ددانه‌كانت راست بكه‌یه‌وه ئه‌م زانیارییانه بزانه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زۆر كه‌من كه له رێگه‌ی ته‌لی راستكردنه‌وه‌ی ددان، به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ددانه‌كانی راستبێته‌وه، كاتێك ددانی شیری ده‌كه‌وێت، ددانه هه‌میشییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕێك گه‌شه ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته بزانی له چ كاتێك پێویستت به ته‌لی راستكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان هه‌یه.
پزیشكێكی ئه‌ڵمانی كه پسپۆڕی ددانه، به‌ناوی دێرك كروب، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "گه‌شه‌كردنی ددان به خواری هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ درووست ناكات، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت، پاككردنه‌وه‌ی ئاسان نییه وه‌كو ددانی ئاسایی، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی ددانییان خواره، ناتوانن وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی هه‌موو پیته‌كان ده‌رببڕن".
ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری دایكان و باوكان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بڕیاریاندا ددانی منداڵه‌كانییان راست بكه‌نه‌وه، پێویسته به‌رله‌وه‌ی شه‌ویلاگ به ته‌واوه‌تی گه‌شه بكات، چاره‌سه‌ری بكه‌ن و گونجاوترین ته‌مه‌نیش له نێوان 10 بۆ 13 ساڵیدایه، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت.
له ئێستادا قالبی راستكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان، كه له پلاستیك درووستكراوه و به ته‌ل ده‌به‌سترێته‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌توانرێت له شه‌وان له به‌كاربهێنرێت، به تایبه‌تیش كه زۆرترین كاته تێیدا مرۆڤ جووڵه و چالاكیی نییه، هه‌روه‌ها به‌رۆژ به‌كارده‌هێنرێت و ده‌كرێت له كاتی نان خواردن و وه‌رزشدا، ئه‌و قالبه دابنرێت.
هه‌رچی قالبی ته‌لی كانزاییه، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 ساڵ به‌ددانه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندرووستی بۆ ده‌م و ددانی كه‌سه‌كه درووست نه‌كرد، ده‌كرێت تا 5 ساڵیش بمێنێته‌وه.