كازم ساهیر ناچار به كڕینه‌وه‌ی به‌تانی دوو نه‌فری ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی كازم ساهیر "هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كچێكی تونسی ده‌كات" و هه‌واڵی ژنهێنانه‌كه‌ی و وێنه‌ی خۆی و هاوژینه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
تا پێش رۆژی 27/2/2018 ژنهێنانه‌كه‌ی كازم ساهر ته‌نها ده‌نگۆیه‌ك بووه، به‌ڵام حه‌یده‌ر ئه‌لنعێمی، رۆژنامه‌وانی عێراقی له په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی "ساره تونسی كه خه‌ڵكی شاری سه‌فاقسه،بووه‌ته هاوژینی كازم ساهیر".
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌لنعێمی هه‌واڵی ژنهێنانه‌كه‌ی ساهیر پشتڕاست بكاته‌وه، وێنه‌ی كازمی له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه بڵاوكردبووه‌وه كه ئه‌ویش ناوی ساره بووه، به‌ڵأم ئه‌و ئه‌ندازیاری دیكۆره و له دوبه‌ی داده‌نیشێت و سه‌رسام بووه به كازم ساهیر و له زۆبه‌ی ئاهه‌نگه‌كانیدا ئاماده بووه‌و وێنه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ گرتووه.
بۆیه بوونی وێنه‌ی ئه‌و "دوو ساره"یه لای خه‌ڵك تێكه‌ڵ ببوو و پرسیاری ئه‌وه ده‌كرا كه كام له‌و دووانه هاوسه‌ری كازم ساهیرن؟.
#تونس#العراق#كاظم_الساهر يخطب بنت تونسية pic.twitter.com/W9d0mWY67K
— عاشقة نفسي_حسْنَـاءَ (@hasnag25) ٢٨ فبراير، ٢٠١٨
له وێنه‌یه‌كدا كه پێش دوو رۆژ بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ویلایه‌تی لاس ڤێگاسی ئه‌مریكایه، له‌و وێنه‌یه‌دا ساره تونسی له ته‌نیشت كازم ساهیر ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌یان ساره تونسی ئه‌سڵییه.
#مفاجأااااااااااااااة ??اذا صحيح الخبر بتكون مشكلس يا قيصر ??
— ✈️????✈️Esmael1979????♥️ (@esmael19792) ٢٨ فبراير، ٢٠١٨
زواج القيصر #كاظم_الساهر من فتاة تونسية تدعى سارة
كاظم 60 عام .. سارة 27 عام pic.twitter.com/Sehc7orWVz
هه‌ر چه‌نده چه‌ند رۆژێكه میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كان باسی هاوسه‌رگیریی كازم و ساره ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا كازم ساهر له‌وباره‌وه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه‌و نه ده‌ڵێت راسته نه ده‌ڵێت هه‌واڵه‌كان هه‌ڵبه‌ستراون.
كاتێك كازم ساهر ته‌مه‌نی 20 ساڵان بووه، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كچێكی عێراقی كرد و دوو كوڕی به‌ناوه‌كانی وسام و عومه‌ر له‌و ژنه‌ی هه‌بووه. به‌ڵام دواتر به هێمنی له یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه. چه‌ند جارێكش كازم ساهر باسی هاوژینه پێشووه‌كه‌ی كردووه‌و گوتوویه‌تی "په‌یوه‌ندی نێوانمان پاش جیابوونه‌وه‌یش زۆر باشه". صێده‌چێت ئه‌وه‌شیان به‌هۆی دوو كوڕه‌كه‌یانه‌وه بێت.