دوای سێ ساڵ لەدابڕان سەگێک و خاوەنەکەی بەیەک شاد دەبنەوە

لە دوای ونبوونی پیاوەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەدوایدا گەڕاوە

K24- هه‌ولێر:

پیاوێکی بەتەمەن دوای سێ ساڵ گەڕان سەگە ونبووەکەی دەدۆزێتەوە و ساتی بەیەک گەیشتنەوەیان بە ڤیدیۆ تۆمار دەکات.

لە ساڵی 2015 جیۆرجی بێریزانی تەمەن 62 ساڵ سەگەکەی لێ وندەبێت، سەگەکەش لە ماوەی ئەو سێ ساڵە ژیانی لە شەقامەکانی شاری تبلیس لە وڵاتی جۆرجیا بەسەر دەبات تاکو کارگوزارێکی هۆڵی ئۆپێرای تبلیس دەیدۆزێتەوە و خاوەنەکەی کە ناسیاویەتی لێ ئاگاداردەکاتەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، جیۆرجی هەر بەهێنانی ناوی سەگەکە "جۆرجی"، جۆش و خرۆش دەخاتە دڵی سەگەکە و یەکتر دەناسنەوە و پاشان بە ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماڵەکەیان دەیگوازێتەوە.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

H.J