ڤیدیۆ...ساتی کوشتنی گەورە مافیایەکی رووسی

تازە لە زیندان ئازاد کرابوو

K24- هه‌ولێر:

گەورە مافیایەکی رووسی بە ناوی ئەلێکساندەر ژێستۆکۆڤ، لە ئاهەنگی رزگارکردنی لە زیندان لە لایەن کەسێکەوە کوژرا.

ژێستۆکۆڤ سەرۆکی باندی تۆقێنەری زاپسیبۆڤسکی بوو، بەهۆی ئەوەی تازە لە زیندان ئازادکرابوو، لە باڕێکی باشووری رۆژئاوای سیبیریا ئاهەنگێکی رێکخستبوو، بەڵام وەک لە کامێرای چاودێری باڕەکە دەردەکەوێت، کەسێک بە جلێکی رەش و دەموچاوی داپۆشراوەوە لە پشتەوە چەند گولەیەکی لێدەدات و هەڵدێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ئەو گەورە مافیا رووسییە راستەوخۆ دوای رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

لە ساڵی 2003، ژێستۆکۆڤ، بەهۆی تەزویرکردنی دۆکۆمێنتی فەرمی و تاوانی جیاواز، لە مۆسکۆی پایەتەختی رووسیا دەستگیرکرا، بەڵام دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی لەناوەراستی ئەم مانگەدا ئازادکرا.

رۆژە خۆشەکانی ئەو مافیایە زۆری نەبرد و بکوژێک ژوورەکانی زیندانی بە گۆڕ بۆ گۆڕییەوە.

H.J