چين بۆ گيراوه‌يه‌كى پزيشكى مليۆنان گوێدرێژ كه‌وڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ره‌فتارى چين له‌گه‌ڵ گوێدرێژدا رێكخراوه ئاژه‌ڵپه‌روه‌ره‌كانى هێناوه‌ته ده‌نگ و ئه‌و وڵاته‌يان رووبه‌ڕووى ره‌خنه كردووه‌ته‌وه. هاوكات ژماره‌يه‌ك وڵات هه‌نارده‌ى گوێدرێژيان بۆ چين قه‌ده‌غه‌كردووه، چونكه ئه‌و وڵاته پێستيان ده‌گرێته‌وه و ده‌يباته ده‌باغخانه بۆ خۆشكردنى و دواتر درووستكردنى گيراوه‌يه‌ك.
به‌م دواييانه چينييه‌كان بڕوايان به‌وه هێناوه كه له پێستى گوێدرێژدا مادده‌يه‌كى به سوود بۆ ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌يه و بۆ ده‌رهێنانى ئه‌و مادده‌يه خه‌ريكى كۆمه‌ڵكوژكردنى گوێدرێژى وڵاته‌كه‌يانن.
سه‌ره‌تا گوێدرێژه‌كه ده‌كوژرێت و دواتر پێستى داده‌ماڵرێت (كه‌وڵ ده‌كرێت) و پاشان پێسه‌كه‌ى پارچه پارچه ده‌كرێت و مادده‌يه‌كى لێ ده‌رده‌هێنرێت به ناوى جه‌لاتين و گيراوه‌يه‌كى لێ درووستده‌كرێت به ناوى "ejiao".
چينييه‌كان بڕوايان وايه ئه‌و گيراوه‌يه جوڵه‌ى خوێن له جه‌سته‌دا باشتر ده‌كات و وه‌ك وزه به‌خشێك له بازاردا ساغى ده‌كه‌نه‌وه.
هێشتا توێژينه‌وه پزيشكييه‌كان سوودى ئه‌و گيراوه‌يان ده‌رنه‌خستووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ گيراوه‌كانى ديكه‌دا، به‌ڵام له چين له ماوه‌ى ده‌يه‌يه‌كدا ده مليۆن گوێدرێژى له پێناودا كۆمه‌ڵكوژ كراون.
له راپۆرتێكدا نيويۆرك تايمز بڵاويكردووه‌ته‌وه، ساڵانه له ئه‌فريقاوه 10 هه‌زار گوێدرێژ ده‌گه‌يه‌ندرێنه چين بۆ ئه‌وه‌ى پێستيان داماڵرێت و ئه‌و گيراوه‌يان لێ درووست بكرێت و ئه‌مه‌ش وايكردووه نرخى گوێدرێژ له‌و كيشوه‌ره هه‌ڵكشێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له ماوه‌ى چوار مانگى كۆتايى 2017دا له كينيا هه‌زار گوێدرێژ دزراوون و به قاچاغ گه‌يه‌ندراونه‌ته چين.
سايتى ناشيۆناڵ جيوگرافيك له راپۆرتێكدا كه مانگى سێپتێمبه‌رى رابردوو بڵاويكرده‌وه، رايگه‌ياند، سه‌دان گوێدرێژ له چاوه‌ڕوانى كه‌وڵكردنن و ئه‌وه‌ش هۆڤيانه‌ترين ره‌فتاره كه تا ئێستا به‌رامبه‌ر به گيانله‌به‌ران بينرابێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى ناڕه‌زايه‌تييه‌كاندا، هه‌ريه‌ك له وڵاتانى ئۆگه‌ندا، ته‌نزانيا، بتسوانا، نه‌يجه‌ر، بۆركينا فاسۆ، مالى و سنگال بڕياريانداوه هه‌ناردنى گوێدرێژ بۆ چين قه‌ده‌غه بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌و بڕياره‌ش، ناشيۆناڵ جيۆگرافيك ده‌ڵێت هێشتا له ژماره‌يه‌ك وڵات به قاچاغبردنى گوێدرێژ بۆ چين به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: ئيرۆنيوز
و:ئ.ر