پارێزگای دیوانییه دووه‌م درێژترین پیاوی جیهانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی درێژترین پیاوی دۆڵی دوو رووبار "وادی الرافیدین" له پارێزگای دیوانییه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی هیندستان، جیهان دووه‌م درێژترین پیاوی له عێراق له‌ده‌ستدا.
سه‌باح جبووری، كه به‌درێژترین پیاوی عێراق و دووه‌م درێژترین پیاوی جیهان ده‌ناسرا و خه‌ڵكی ناحیه‌یی توڵی سه‌ر به پارێزگای دیوانیه‌یه، له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری غودده‌ی ده‌ڕه‌قی له وڵاتی هیندستان، تووشی چه‌ند لێدانێكی جه‌ڵته بوو و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
دواى "سوڵتان كۆسین"، یه‌كه‌م درێژترین پیاوی جیهان، كه خه‌ڵكی وڵاتی توركیایه، سه‌باح جبووری به دووه‌م درێژترین مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ناسرا و له‌عێراقیش به "درێژی دیوانییه" ناوبانگی ده‌ركردبوو.
H.B