به ڤيديۆ.. ماسييه‌كى سووركراوه‌ى چينى زيندوو ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رێكى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت كتوپڕ گيان به به‌ر ماسييه‌كى سووركراوه‌ى يه‌كێك له سوپه‌رماركێته‌كانى چين دێته‌وه.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ماسييه‌كى سووركراوه، جووڵه‌ى تێده‌كه‌وێت و به راست و چه‌پدا ده‌جوڵێت.
ئه‌و به‌كارهێنه‌ره به ناوى (Tea Partier) گرته‌كه‌ى له يوتيوب بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له ناو ماسييه سووركراوه‌كاندا ته‌نيا يه‌كێكيان ده‌جوڵێت.
ڤيديۆكه له 20ى ديسێمبه‌رى ساڵى رابردوو، له سوپه‌رماركێتێكى شارى هه‌نگيانگى كه‌رتى هونانى باشوورى چين تۆمار كراوه.