بارانبارین دیاریه‌كی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا
K24- هه‌ولێر:
چارلز مارتن ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌ی ویلایه‌تی ڤێرجینیایه كه كاری بڕینی چیمه‌ن ده‌كات و كاتێك هه‌وره‌كان بارانێكی به‌خوڕ داده‌بارێنن، بۆ خۆپاراستن له ته‌ڕبوون، مارتن ده‌چێته ماركێتێكی نزیك له‌و پاركه‌ی كه كاری لێده‌كرد.
ئه‌و كاته‌ی مارتن له ماركێته‌كه بوو، بیری له كڕینی هه‌ندێ پێداویستی كرده‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆی چه‌ند پلیتێكی یانه‌سیبی راسته‌وخۆشی كڕی.
كاتێك چارلز چینی رووكه‌شی سه‌ر ژماره‌ی یه‌كێك له پلیهتهكانی ههڵكڕاند، ئاشكرابوو كه دیاریه‌كی گه‌وره‌ی به بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بردووه‌ته‌وه.
چارلز ده‌ڵێت: "كاتێك چینی روكهشهكهم لابرد، خه‌ریك بوو دڵم له لێدان بوه‌ستێت"، هه‌روه‌ك فرۆشیاری پلیتهكهش باوه‌ڕی به‌چاوه‌كانی نه‌ده‌كرد و پلیته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئامێری رووپێوی تیشكه رووناكییه‌وه پشكنی و بۆی ده‌ركه‌وت كه پلیته‌كه راسته‌قینه‌یه و ساخته نییه.
كۆمپانیای یانهسیبهكهش مارتنی له‌نێوان هه‌ردوو بژارده‌ی پێدانی ته‌واوی دیارهییهكه به‌شێوه‌ی "قیست" له‌ماوه‌ی 30 ساڵ یانیش وه‌رگرتنی 6.6 ملیۆن دۆلار به كاش و گێڕانه‌وه‌ی باج سه‌رپشك كرد، چارلزیش بژارده‌ی دووه‌می هه‌ڵبژارد.
H.B