پۆلیس به‌دوای گه‌نجه سه‌ركێشه عێراقییه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی عێراقی، به‌ناوی محه‌مه‌د ده‌روێش، وه‌ك سه‌ركێشییه‌ك، هه‌وڵیداوه شه‌وێك له‌ناو تابووت له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كان بمێنێته‌وه.
وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه عێراقییه سه‌ركێشییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، هاوشێوه‌ی مردووێك، كفن كراوه و دواتریش خراوه‌ته ناو تابووتێك و له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی پارێزگای میسان، نێژراوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له رێگه‌ی بۆڕییه‌كه‌وه هه‌ناسه‌ی داوه، كه پێشتر بۆی ئاماده‌كراوه و له رێگه‌ی مۆبایله‌وه ناوه ناوه په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تی و ته‌ندرووستی ده‌روێش دڵنیابن، دوای كاتژمێر 4ی به‌یانی، هاوكارانی ده‌روێش، تابووته‌كه‌یان له‌ژێر خاك ده‌رهێنا.
دوای ته‌واوبوونی سه‌ركێشییه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی سه‌ركێشییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پۆلیسی عێراق رایگه‌یاندووه، له هه‌وڵدان محه‌مه‌د ده‌روێش ده‌ستگیربكه‌ن و ناچاری بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره سه‌ركێشیانه بێت.
هۆكاری هه‌وڵه‌كه‌ی پۆلیسیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌نجانی دیكه، چاو له ده‌روێش نه‌كه‌ن و هاوشێوه‌ی ئه‌و سه‌ركێشی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
گه‌نجه‌كه دانیشتووی پارێزگای میسانه و له ئێستاشدا له ترسی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، بۆ شوێنیكی نادیار رایكردووه.
پێشتر ئه‌و گه‌نجه، چه‌ندین سه‌ركێشی دیكه‌ی ئه‌نجامداوه له گۆڕستانه‌كان و سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه، كه به پاره جادوو بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن.