به‌هۆكارێكی سه‌یر ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو 700 دزی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی فه‌ره‌نسا ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 72 ساڵی له پاریسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركردووه، كه تائێستا 700 دزی له 6 ماركێت كردووه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، ئافره‌تێكی خانه‌نشینكراو به‌هۆی هه‌ستكردنی به بێزاری ده‌ستی به دزیكردن له ماركێته‌كان كردووه و، زۆربه‌ی ئه‌و شتوومه‌كانه‌ش كه دزیویه‌تی، بریتین له یاری منداڵان.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌و ئافره‌ته به‌ساڵاچووه، كاڵا دزیوه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه فرۆشتووه و، له مانگی 6ی ئه‌مساڵه‌وه تائێستا توانیویه‌تی 957 ریكلامی فرۆشتن له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه بكات.
له‌مباره‌شه‌وه پۆلیسی پاریس رایگه‌یاند، "له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین له ماڵی ئه‌و ئافره‌ته خانه‌نشینكراوه، توانیویانه 1000 پارچه‌ی كاڵای دزراوی 6 ماركێت و 40 هه‌زار دراوی یۆرۆی كاش له ماڵه‌كه‌یدا بدۆزنه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ئافره‌ته‌كه دانی به تۆمه‌ته‌كه‌یدا ناوه و هۆكاری ئه‌و كاره‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، دوای خانه‌نشینكردنی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كارێك نه‌بووه خۆی پێوه سه‌رقاڵ بكات، بۆیه تووشی بێزاری بووه و ده‌ستی به‌و كاره كردووه.
H.B