له زاخۆ ئافره‌تێك و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژران و كچێكيشيان بريندار كرا
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى كێشه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه، له شارۆچكه‌ى زاخۆ، ئافره‌تێك و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژران و كچێكيشيان بريندار كرا.
رووداوه‌كه ئه‌مشه‌و روويداوه و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى پۆليس، هاووڵاتييه‌ك، هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ماڵى خه‌زوورى كوڕه‌كه‌ى و ده‌ستڕێژى لێيان كردووه و به هۆيه‌وه خه‌زوور و خه‌سووى كوڕه‌كه‌ى گيانيان له‌ده‌ستداوه و بووكه‌كه‌ى خۆيشى بريندار بووه.
له‌و باره‌يه‌وه عه‌قيد سه‌عد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى زاخۆ، تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، "رووداوه‌كه كاتژمێر (07:30)ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى سێمالكاى زاخۆ روويداوه".
گوتيشى: "بكوژه‌كه به چه‌كى كڵاشينكۆف ده‌ستڕێژى له ماڵى خه‌زوورى كوڕه‌كه‌ى كردووه".
گوتيشى: "بوكى بكوژه‌كه، گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ته‌رمى قوربانييه‌كانيش ره‌وانه‌ى پزيشكى دادوه‌رى كراوون".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌و ئافره‌ته برينداره، باسى له‌وه كردووه، كێشه له نێوان هه‌ردوو خێزاندا هه‌بووه".
بكوژه‌كه له شوێنى رووداوه‌كه رايكردووه و دادوه‌ر فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى بۆ ده‌ركردووه و پۆليس سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ى زياتره له رووداوه‌كه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، "ئه‌و دوو خێزانه پێشتر سكاڵايان له دژى يه‌كدى تۆمار كردووه و ناكۆكى له نێوانيان هه‌بووه".
ئا: ئيسلام يوسف
ئ.ر