بووك و زاوایه‌ك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان كرده مانۆری سه‌ربازی
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی به‌ریتانی هاوسه‌ره‌كه‌ی رازی ده‌كات به‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان له شێوه‌ی مانۆرێكی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ذه سه‌ن"ی به‌ریتانی، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌و پیاوه به‌ریتانییه و هاوسه‌ره‌كه‌ی، وه‌كو مانۆری سه‌ربازی بووه، به‌و پێیه‌ی بووك و زاوا به زریپۆشی سه‌ربازی چوونه‌ته شوێنی ئاهه‌نگه‌كه.
دوای كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگه‌كه له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه میوانه‌كانییان له شوێنی ئاهه‌نگه‌كه جێهێشت.
رۆژنامه به‌ریتانییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، زاواكه ناوی "ریس"ـه و پێشتر له ریزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا سه‌رباز بووه، بۆیه بڕیاریداوه هاوشێوه‌ی رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
زاواكه ئاشكرای ده‌كات، یه‌كه‌مجار ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بڕیاره‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بووه، چونكه ده‌بوایه به به جلێكی ساده‌ی بووكێنییه‌وه ئاهه‌نگه‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازه‌كه‌ی بگونجێت، به‌ڵام دواتر ئه‌ویش بڕوای به بیرۆكه‌كه هات و دواتریش ده‌ركه‌وت كارێكی جیاوازمان ئه‌نجامدا.
ئ. م