خواردنی هێلكه‌یه‌كی رۆژانه له دوو نه‌خۆشی زۆر مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت .. په‌یوه‌ندیان به مردن و ژیانه‌وه هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
هێلكه له سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی خۆراكییه‌كان داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له پرۆتین، ڤیتامین و ترشه چه‌ورییه سه‌ره‌كییه‌كان، جگه له‌مه‌ش تویژه‌رانی چین و به‌ریتانیا سوودێكی دیكه‌ی خواردنی هێلكه‌یان ئاشكرا كردووه، كه بریتییه له پاراستنی مرۆڤ له جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
له ئه‌نجامی تویژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، رۆژانه خواردنی ته‌نیا هێلكه‌یه‌ك ئه‌گه‌ره‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك و تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن له ئاینده‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، تیمی لێكۆڵه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌نێوان خواردنی هێلكه و مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی په‌یوه‌ندیدار به دڵه‌وه هه‌یه، له‌وانه‌ش نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن و جه‌ڵته‌ی میشك، وێرای چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه كه له‌ئه‌نجامی مردنی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
تیمی تویژه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆر "لیمنگ لی" و دكتۆر "كانكینگ یۆ" له كۆلیژی ته‌ندرووستی گشتی له سه‌نته‌ری زانسته ته‌ندرووستییه‌كانی سه‌ر به زانكۆی په‌ككین، له ماوه‌ی 9 ساڵدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی، ئه‌وانه‌ی رۆژانه هێلكه‌یه‌ك ده‌خۆن، مه‌ترسییه‌كانی تووشبوونیان به‌و نه‌خۆشیانه به‌ڕێژه‌ی 26% له‌سه‌ریان كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت خوێنڕێزی له مێشك كه ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك.
هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه، خواردنی هێلكه به‌شێوه‌ی رۆژانه رێژه‌ی مردن به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك بۆ 28% كه‌م ده‌كاته‌وه، وێرای كه‌مكردنه‌وه‌ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن به‌ڕێژه‌ی 18%.
ئه‌و تویژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه، ئه‌وانه‌ی رۆژانه هێلكه‌یه‌ك ده‌خۆن مه‌ترسی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی كڵپه‌ی دڵ "دڵه كوته" به‌ڕێژه‌ی 12% كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه مرۆڤ رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌كاته‌وه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به خواردنی هێلكه‌وه نییه، له‌وانه‌ش: جگه‌ره‌كێشان و كێشی زیاد، ئاماده‌كارانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی راسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌و دوو دیارده و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌دا هه‌یه.
H.B