ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ره‌تكرده‌وه و پاره‌كه به ژه‌مه خواردنێكدا بۆ هه‌ژاران
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه شوو به ده‌سگیرانه‌كه‌ی بكات، كچه گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی، بڕیاریدا پاره‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بكاته ژه‌مه خواردنێك بۆ هه‌ژاران.
رۆژنامه‌ی ئیندیاناپۆلیس ستار، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سارا كۆمینس، 25 ساڵ، دوو ساڵ به‌ر له ئێستا، پلانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری دانابوو و نزیكه‌ی 30 هه‌زار دۆلاری كرده‌وه، به‌ڵام له دوا ساته‌كان پلانه‌كانی راگرت و له شووكردن به ده‌سگیرانه‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه.
دواتریش بڕیاریدا، ئه‌و 30 هه‌زار دۆلاره، بكاته ژه‌مێك خواردن بۆ هه‌ژار و بێماڵه‌كان.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "هه‌موو شتێك ئاماده‌بوو، چێشتخانه و میوانان بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، به‌ڵام سارا بڕیاریدا ئاهه‌نگه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له جیاتی میوانان، كه‌سانی دیكه بانگهێشت بكات، كه هه‌ژار و بێماڵه‌كان بوون".
سارا بۆ رۆژنامه‌كه، رایگه‌یاندووه، ئه‌و دوو تكیته‌كه‌ی بۆ گه‌شتكردن بۆ كۆماری دۆمینیكان بڕیبووی، كه بڕیاربوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، مانگی هه‌نگوینی تێدا به‌سه‌ر ببه‌ن، له‌گه‌ڵ دایكی گه‌شتی پێده‌كات.