ڤیدیۆ.. به جلی بووكێنی ده‌چێته ئاهه‌نگی كۆنه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی تێكده‌دات
K24- هه‌ولێر:
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه چۆن كچێكی چینی هه‌وڵ ده‌دات ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كۆنه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به شێوازێكی سه‌یر تێك بدات.
له گرته‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، ئه‌و كچه به جلی بووكێنی هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه و به توندی ده‌ستی زاوا بۆ لای خۆی راده‌كێشێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ، بووكه هێرشبه‌ره‌كه له زاوا ده‌پاڕێته‌وه كه واز له‌و هاوسه‌رگیرییه بهێنێت، به‌ڵام زاوا گوێی پێنادات و هه‌وڵده‌دات بووكه راسته‌قینه‌كه‌ی هێور بكاته‌وه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، هه‌رچه‌نده زاوا كۆنه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی كۆنترۆڵی تووڕه‌یی هاوسه‌ره ماره‌بڕاوه‌كه‌ی بكات و ئه‌ویش زاوا جێده‌هێڵێت.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌شێك له چالاكوانان ره‌فتاری ئه‌و كچه‌یان به شێتانه وه‌سف كرد و سه‌رزه‌نه‌شتیان كردووه، له كاتێكدا به‌شێكی دیكه له‌و باوه‌ڕه‌دان، ره‌فتاری ئه‌و كچه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه راسته‌قینه‌یه كه بۆ كوڕه‌كه له‌ناخیدا پاراستووه، هاوكات به‌شێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن: خۆشه‌ویستی راسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی دوولایه‌نه بونیاد ده‌نرێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تاكلایه‌نه درووست ده‌بێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت.
H.B