به‌ڤیدیۆ.. له‌په‌خشی راسته‌وخۆ كه‌وته ته‌ڵه‌ی ماچكردن
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێرێكی وه‌رزشی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "MBN Kval-Yehl Kvona"ی كۆریای باشوور ده‌كه‌وێته دۆخێكی هه‌ستیار، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو هانده‌ری كچ له په‌خشی راسته‌وخۆ ماچی ده‌كه‌ن.
كاتێك په‌یامنێره‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی "ستاندئاپێك" سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه له‌باره‌ی یه‌كێك له یارییه‌كانی مۆندیالی رووسیا، دوو هاه‌نده‌ری كچ له‌ناكاو له ته‌نیشتییه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ماچێك روومه‌تی په‌یامنێره‌كه‌ی كۆریای باشوور مۆر ده‌كه‌ن.
كاتێك یه‌كه‌م كچ په‌لاماریدا و ماچی كرد، په‌یامنێره‌كه هه‌وڵیدا دان به‌خۆیدا بگرێت و كۆنترۆڵی خۆی بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ماچی كچه هانده‌ره‌كه‌ی دووه‌م، ئه‌و په‌یامنێره كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و كاردانه‌وه له‌سه‌ر روخساری ده‌ركه‌وت و ده‌ستی به خه‌نده و پێكه‌نین كرد.
H.B