پاپای ڤاتیكان ستایشی خۆشییه‌كانی سێكس ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوڕ و كچانی گه‌نجی كریستیانه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان ده‌ڵێت: "سێكس و خۆشه‌ویستی دیاری خودایین و ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بن حه‌رام نین".
پاپا فرانسیس دووپاتی ده‌كاته‌وه، "سێكس و خۆشه‌ویستی به‌یه‌كه‌وه دیاریێكی خوداییه و دوو ئامانج ده‌پێكێنن، یه‌كێكیان گوزارشتكردنه له خۆشه‌ویستی و زامنكردنی ژیان كه سێكسه و، ئه‌وی دیكه‌شیان كه خۆشه‌ویستییه گوزارشتكردنه له په‌یوه‌ندی مه‌حه‌به‌تی نێوان ئافره‌ت و پیاو، به‌تایبه‌ت كاتێك خۆشه‌ویستییه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت كه به‌ره‌و ژیانێكی نه‌مر پاڵ به مرۆڤه‌وه بنێت".
پاپا فرانسیس داواشی له گه‌نجانی فه‌ره‌نسا كرد، "رێز له خواست و ئاره‌زووی سێكسی یه‌كتر و ئه‌و خۆشه‌ویستییه بگرن، كه ده‌بنه هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌تان به‌یه‌كه‌وه تاكۆتایی ژیان".
پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "زۆر كه‌س هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی گرنگی به سێكس ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه له‌ڕووی رۆحییه‌وه خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازن، ئه‌و خواسته‌شیان وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و تووڕه‌ییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر وایه".
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر خراپی هه‌ستی غه‌ریزه‌ی سێكس له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی، پاپا فرانسیس گوتی: "پیشه‌سازی له‌شفرۆشی كه كارێكی ره‌تكراوه‌یه، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسیتی و سێكس به‌یه‌كه‌وه حه‌ڵال و ره‌وایه".
H.B