ئه‌نجامی گالیسكه گه‌ڕۆكه‌كه‌ی چین زانایان سه‌رسام ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
توێژه‌رانی چین، ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی سامپڵی دیوه تاریكه‌كه‌ی مانگیان ئاشكرا كرد، كه له رێگه‌ی گالیسكه‌ی "یویتو 2" هێنراوه‌ته‌وه و به "كه‌روێشكه سپی" ناو ده‌برێت.
گۆڤاری "Nature"ی زانستی بڵاویكردووه‌ته‌وه، زانایان ئاشكرایان كردووه، نموونه‌كان له پیرۆكسینات و ئۆلیڤینانت پێكهاتووه، ئه‌وانیش كانزای چڕن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌ی كالیسۆم تێیدا نزمبووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش رێژه‌ی ئاسن به‌رزه.
به گوێره‌ی توێژه‌ران، ئه‌و به‌ردانه‌ی كه پێشتر له دیوه تاریكه‌كه‌ی مانگ هه‌بوونه، له چینی سه‌ره‌وه‌ی مانگ ده‌رنه‌كه‌وتوون، به‌ڵام به‌هۆی به‌ركه‌وتنی نه‌یزه‌كه‌وه له‌سه‌ر رووی مانگ به‌دیار كه‌وتوون.
به گوێره‌ی ئاماژه‌كانیش، له‌ماوه‌ی 60 ساڵی رابردووی توێژینه‌وه‌ی جیاجیا ته‌نها له‌سه‌ر چینی یه‌كه‌می مانگ بووه، كه له كانزانی وه‌كو بلاگیۆكلاس فیڵدسبار پێكهاتوون و ئه‌وانیش كانزای چڕ نین.
به گوێره‌ی گۆڤاره‌كه‌ش، به‌بۆچوونی زانایان ئه‌و چینه‌ی مانگی داپۆشیوه، له رێژه‌یه‌كی زۆری كانزای چڕ پێكهاتووه وه‌كو ئاسن و مه‌نگه‌نیز.
گالیسكه‌ی "كه‌روێشكه سپی" له كۆتاییه‌كانی 2013ه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگای بۆشاییگه‌ری چینییه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌ر مانگ كراوه و توانی به سه‌ركه‌وتوویی له‌سه‌ر رووی مانگ بنیشێته‌وه، كه له سه‌نته‌ری چاودێری زه‌مینیه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرا.
ئ. م