له شارۆچكه‌یه‌كی ئیرله‌ندا تاجی شاهانه له‌سه‌ری ئه‌م بزنه داده‌نرێت
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له شارۆچكه‌كانی رۆژئاوای ئیرله‌ندا، بۆ چه‌ند رۆژێكی كه‌م تاجی شاهانه له سه‌ری بزنێك نراوه و بووه‌ته شاژنی شارۆچكه‌كه.
له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی باك فێیر، كه یه‌كێكه له فێستیڤاڵه كۆنه كولتووریه‌كانی ئه‌و وڵاته، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی كیلۆرجین، بزنێكی كێوی ده‌هێنن و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه تاجی شاهانه‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر.
له ساتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی دانانی تاج شاهانه، بزنه‌كه زۆر ئاسووده ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك جموجۆڵی فێستیڤاڵه‌كه، شێواندوویه‌تی.
له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، چالاكی دیكه‌ی جۆراوجۆر و هاوشێوه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌كو ئه‌سپسواری و چه‌ندین چالاكی كولتووری دیكه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا نازانرێت ره‌گوڕیشه‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه چۆنه و بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ناوچه‌كه، بیرۆكه‌ی زۆریان هه‌یه.
یه‌كێك له‌و بیرۆكانه‌ش، هه‌ڵاتنی بزنێكه له ده‌ست سه‌ربازانی سوپای ئۆلیڤه‌ر كرۆمێل و بۆ رزگاركردنی ژیانی خۆی رووی كردووه‌ته شارۆچكه‌كه‌ی ئه‌وان، رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 17.