به ڤیدیۆ.. سه‌ربازێكی كۆریا باكوور وڵاته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌ڵاتنی سه‌ربازێكی كۆریای باكووری بڵاوكرده‌وه، كه له‌سه‌ر سنوور به‌ره‌و به‌شی باشووری نیمچه دوورگه‌ی كۆریا راده‌كات و له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ده‌ده‌ن.
تا ئێستاش پیۆنگ یانگ، هیچ لێدوانێكی له باره‌ی رووداوه‌كه نه‌داوه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی كۆریای باشوور، 9 رۆژ به‌ر له ئێستا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌ربازێكی كۆریای باكوور، وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه، چونكه له كاتی راكردنی ته‌قه‌ی لێكراوه و برینداربووه.
پزیشكان له نه‌خۆشخانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، برینه‌كانی ئه‌و سه‌ربازه به شێوه‌یه‌كه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاری خۆیدا، به‌رچاوی نه‌كه‌وتووه.
سه‌ربازه‌كه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ده‌ستكه‌وتووه و به خێرایی ویستوویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته سنوور، به‌ڵام دواتر كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ئۆتۆمبێله‌كه په‌كی ده‌كه‌وێت، ناچار ده‌بێت دابه‌زێت و به پێ ئه‌و ماوه‌یه ببڕێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری كۆریای باشووره‌وه تۆماركراوه، سه‌ره‌تا سه‌ربازانی كۆریای باكوور وایانزانیوه ئه‌ركێكی سه‌ربازییه، تا دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و هاوڕێیه‌یان ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت، ئه‌وانیش ده‌ست به ته‌قه ده‌كه‌ن و زیاتر له چل فیشه‌ك ده‌ته‌قێنن.
ئه‌و سه‌ربازه كه تا ئێستا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌مه‌نی له بیسته‌كانه، توانیویه‌تی له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌ی داماڵراوی چه‌ك له نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كۆریا، خۆی بشارێته‌وه و دواتر خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی كۆریای باشوور بكات.
ئه‌و پزیشكانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ری ئه‌و سه‌ربازه ده‌كه‌ن، رایده‌گه‌یه‌نن، پشكنینه پزیشكییه‌كان بۆ ریخۆڵه‌ی ئه‌و سه‌ربازه، ده‌ریخستووه، سیسته‌می خراپی خۆراكییان هه‌بووه و چه‌ندین كرمیش له‌ناو رێخۆڵه‌ی هه‌بوونه.
پزیشكه‌كه به‌ناوی "لی كۆك جۆنگ" باس له ره‌وشی ته‌ندرووستی سه‌ربازه‌كه ده‌كات ورایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین كرم له گه‌ده و ریخۆڵه‌ی سه‌ربازه‌كه ده‌رهێنراون، كه درێژی هه‌ندێكیان گه‌یشتووه‌ته 27 سه‌نتیمه‌تر.