به‌ ڤیدیۆ.. دزه‌ گه‌مژه‌كان ببینه‌

ڤیدیۆكه‌ به‌ كامێرای چاودێری تۆماركراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

گرووپێكی زياتر له‌ 5 كه‌س، بۆ دزینی خه‌زێنه‌ی بنكه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی و به‌نزیخانه‌ و ماركێت، پیلانێكی تۆكمه‌یان دانا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیریان لێ نه‌كردبۆوه‌، روویدا.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ به‌ كامێراى چاودێری تۆماركراوه‌ و له‌ وڵاتی باشووری ئه‌فریقیا روویداوه‌، سه‌ره‌تا گرووپه‌كه‌، به‌ ده‌ستوبرد، بارودۆخه‌كه‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆنتڕۆڵكرد و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندیشیان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ماركێته‌كه‌ كرد، به‌ تایلبه‌ره‌كان توانییان خه‌زێنه‌كه‌ له‌ زه‌وییه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌ی پێشبینیان نه‌ده‌كرد روویدا، چونكه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بۆ باركردنی خه‌زێنه‌كه‌ هێنابوو، جێگه‌ی نه‌ده‌بۆوه‌، به‌مه‌ش ته‌واوی پیلانه‌كه‌یان شكستی هێنا.

سه‌ره‌ڕای ماندووبوونێكی زۆری ئه‌و گرووپه‌، بۆ باركردنی خه‌زێنه‌كه‌ له‌ سندووقی ئۆتۆمبێله‌كه‌، به‌ڵام سندووقه‌كه‌ بچووك بوو و شوێنی خه‌زێنه‌كه‌ی تێدا نه‌بۆوه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م جووڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌، خه‌زێنه‌كه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌, به‌مه‌ش په‌كیان كه‌وت و ته‌واوی پیلانه‌كه‌یان شكستیهێنا.