پیاوێکی سەرخۆش شێرێکی لێدەبێتە پشیلە
K24 – ههولێر:
پیاوێکی سەرخۆش دەچێتە باخچەیەکی ئاژەڵان و شێر و پشیلەی لێ تێکەڵ دەبێت، بۆیە هەوڵدەدات خۆراک بداتە شێرەکە، بەڵام شێرە پەلاماری دەدات و دەستی بریندار دەکات.
رووداوەکە لە باخچەی رۆز والسەر لە وڵاتی هیندوراس روویداوە و پیاوەکە لەودیو قەفەسی شێرەکە دەستی دەباتە ژورەوە تاکو خواردن بداتە شێرەکە، بەڵام شێرەکە پەلاماری دەستی دەدات و برینداری دەکات.
ئەگەرچی نزیکبوونەوەی لەو ئاژەڵانە بەو جۆرە قەدەخەیە، بەڵام رووداوەکە بەیانی زووبووە و پاسەوانی باخچەکە ئاگادارنەبوون.
دوای برینداربوونی، پیاوەکە لەلایەن چەند هاوڕێیەکی کە گرتە ڤیدیۆکەیان تۆماکردووە دەگەیندرێتە نەخۆشخانە.
سەرچاوە: دەیلی مەیل
H.J