نەیزەكێك بەنزیك زەویدا تێدەپەڕێت
K24 - ھەولێر
گه‌ردوونناسان ئاشكرای دەكەن، نەیزەكێك كه پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌بۆشایی ئاسماندا بینراوه، سبه‌ی به‌نزیك زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی BBC، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی كاتالینا كه سه‌ربه ده‌زگای گه‌ردوونناسیی ناساییه، نەیزەكێكی به‌دیكردووه له بۆشایی ئاسماندا كه به "2018 CB" ناسراوه. یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی دووریی نێوان مانگ و زه‌ویی بڕیووه كه ده‌كاته 69 هه‌زار و 700 كیلۆمه‌تر.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه "2018CB" تیره‌كه‌ی 40 مه‌تر ده‌بێت و به‌نزیك زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر زه‌وی دروست ناكات.
پێشبینی ده‌كرێت، كاتژمێر 1:27 پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی یەکشەممە به‌نزیك زه‌ویدا تێبپه‌ڕێت.
سەرچاوە: ئەنادۆڵو