كەشناسی: لەم ناوچانە زیاتر باران دەبارێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەولێر و سلێمانی، باراناوی و ھەورە تریشقە دەبێت، لە ھەندێك كاتدا خێرای با زیاد دەكات، رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت، لە دھۆكیش باران و ھەورە تریشقە دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە، ھەروەھا لە كەركووك ھەور و باراناوی دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و بە رێژەیی جیاجیا باران ببارێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.