پەنابەرێك ژیانی منداڵێك رزگار دەکات

بە سپایدەرمانی پاریس ناوی دەرکردووە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/179eec69-84d4-46c5-81d1-283d2e39becd/panaber.ism/manifest

K24 - ھەولێر

پەنابەرێکی تەمەن 22 ساڵان، لە یەکێك لە گەڕەکەکانی پاریس، لە بەرزی چوار نهۆم، منداڵێکی ساوای لە مردن رزگار کرد.

مامادۆ گاساما، کە چەند ساڵێکە لە فەرەنسا پەنابەرە، بە یەکێك لە شەقامەکانی پاریس گوزەری دەکرد، کاتێکدا منداڵێکی ساوای بینی خەریکە لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەك دەکەوێتە خوارەوە. بە خێراییەکی زۆر مامادۆ گاساما، توانی خۆی بگەیەنێتە نهۆمی چوارەم و منداڵەکە رزگار بکات.

گرتە ڤیدیۆیەکە کاردانەوەیەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبوو و ئێستا مامادۆ گاساما بە سپایدەرمانی پاریس ناوی دەرکردووە.

ھ.م