ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان بناسه
K24- هه‌ولێر:
جیف بیزۆس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "ئه‌مازۆن" و هاوكات كه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیایه‌یه، له‌ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوانی جیهانه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بلۆمبێرغ، تا سه‌ره‌تای ساڵی 2018 سه‌روه‌تی گشتی بیزۆس گه‌یشتۆته "105.1" ملیار دۆلار، جگه له خاوه‌ندارێتی بیزۆس بۆ ئاژانسی گه‌ردوونی "Blue Origin" و خانه‌ی "The Washington Post" بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه.
دوای بیزۆس، بێل گیتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له پله‌ی دووه‌می ده‌وڵه‌مه‌ندانی جیهاندایه و سه‌روه‌ته‌كه‌ی ده‌گاته "93.3" ملیار دۆلار. پله‌ی سێیه‌میش به‌ر وارن بافێت، كه‌سێكی وه‌به‌رهێنه‌ر كه‌وتووه و سه‌روه‌ته‌كه‌ی به "87.2" ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت. دواتریش مارك زۆكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فێیسبووك به خاوه‌ندارێتی بۆ "77.5" ملیار دۆلار، پله‌ی چواره‌می به‌ركه‌وتووه. پێنجه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانیش ئه‌مانیسۆ ئۆرتیگای سه‌رۆكی پێشووی "Inditex"ـه و سه‌روه‌ته‌كه‌ی ده‌گاته "76" ملیار دۆلار.
تا 9ی ئه‌م مانگه، نرخی ته‌نها پشكێكی "Amazon.com" گه‌یشتۆته 1246 دۆلار، كه ئه‌مه‌ش به‌رزییه‌كی مێژووییه له سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنیدا و، بیزۆس نزیكه‌ی 79 ملۆن پشكی تێدا هه‌یه.
بۆ یه‌كه‌م جار له مانگی ته‌ممووزی ساڵی 2017 بیزۆس بوو به ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان، كاتێك گۆڤاری فۆربس سه‌روه‌ته‌كه‌ی به "90.6" ملیار دۆلار خه‌مڵاندبوو.
ئاژانسی نوفوستی بڵاوی كردۆته‌وه، له‌ماوه‌ی ته‌نیا شه‌ش مانگدا، سامانه‌كه‌ی بیزۆس 15 ملیار دۆلار زیادی كردووه.