به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر گۆی زه‌وی مرد
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه، هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنی كه "به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر گۆی زه‌وی" بووه، له ته‌مه‌نی 118 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری كیكای باشووری ژاپۆن ده‌ڵێن: "ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه ناوی "نابی تاچیما" بوه‌و ساڵی 1900 له دایكبووه، پاش ئه‌وه‌ی مانگی یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌خشییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، ئه‌مڕۆ له‌وێ كۆچی دوایی كردووه.
تاچیما به دوایین مرۆڤی له دایكبووی سه‌ده‌ی نۆزده داده‌نرا كه هێشتا ده‌ژیا، هه‌روه‌ها نازناوی به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهانی هه‌بووه پاش ئه‌وه‌ی ڤایولێت براونی جامایكایی له مانگی سێپته‌مبه‌ری رابردوو له ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌گوێره‌ی گرووپی توێژینه‌وه‌ی به‌ساڵاچووان كه ئۆفیسه‌كه‌یان له ئه‌مریكایه، به مردنی تاچیما، نازناوی به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر گۆی زه‌وی دراوه‌ته هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ژاپۆنی به‌ناوی "چی‌و مایامۆ" و ئه‌ویش له باشووری ژاپۆن ده‌ژی و پاش 10 رۆژی دیكه ئاهه‌نگی له دایكبوونی ده‌گێڕێت و ته‌مه‌نی ده‌بیته 117 ساڵ".
به‌ڵام كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كان " Guinness World Records" تا مردیش تاچیمای وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان تۆمار نه‌كرد، به‌ڵام توێژینه‌وه له راستی و درووستی ته‌مه‌نی ده‌كات. له به‌رامبه‌ردا نازناوه‌كه‌ی كردووه به‌ناوی "ماسازۆ نوناكا" كه پیاوێكی ژاپۆنیبه و ئێستا ته‌مه‌نی 112 ساڵانه.