شاجوانی فیلیپین بە شاجوانی گەردوون هەڵبژێردرا
K24 – ههولێر:
لە وڵاتی تایلەند رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون ئەنجامدرا و تیایدا شاجوانی فیلیپین وەك شاجوانی گەردوون هەڵبژێردرا.
لە 67هەمین پێشبڕکێی شاجوانی گەردووندا و بە بەشداری 94 شاجوانانی وڵاتان، شاجوانی فلیپین پلەی یەکەم و شاجوانەکانی ئەفریقای باشوور و ڤەنزوێلا پلەی دووەم و سێهەمییان بەدەستهێنا.
ئەمە چوارەم جارە لە مێژوودا، شاجوانێکی فیلیپین، دەبێتە هەڵگری ئەو نازناوە.
H.J