12 هەزار دووپشك لە ماڵێکدا دۆزرانەوە
K24 - ھەولێر
لە ماڵێکی شاری مەشهەد لە خۆرهەڵاتی ئێران 12 هەزار دووپشکی رەش و زەرد دۆزرانەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئیلنا، لەو 12 هەزار دووپشکە 10هەزاریان مردبوون و دوو هەزاریشیان بە زیندوو بوون.
ئەبولفەزڵ شەعبانی، فەرماندەی یەکەی ژینگەپارێزیی پارێزگای خۆراسانی رەزەوی رایگەیاند: "ئەو 12 هەزار دووپشکە، کە لە جۆری رەش و زەرد و هەمووینا ژەھردار بوون، بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ژەھرەکەیان لە ماڵێك لە گەڕەکی لادەنی شاری مەشهەد کۆکراونەتەوە".
شەعبانی گوتیشی: "لە كۆی ئەو دوو پشكانە دووهەزاریان کە زیندوو بوون، بۆ فەرمانگەی ژینگەپارێزیی پارێزگاکە گوازراونەتەوە".
ھ.م