كاندیدانی گۆڕان بۆ پۆسته‌كانی خۆی له كابینه‌ی نۆیه‌م
K24 - سلێمانی:
ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی كۆبوونه‌وه و تێیدا دوا هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهینانی كابینه‌ی نۆیه‌م و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، ئاڵوگۆڕ كرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند, زانیاریی ئه‌وه‌يان ده‌ستكه‌وتووه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌رداری پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه، به‌ڵام پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشی به چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بڕیاره پارتی به وه‌زاره‌تێك قه‌ره‌بووی گۆڕان بكاته‌وه، یانیش له وه‌زاره‌تی ناوخۆ یاخود فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پۆستێكی باڵا به گۆڕان بدات.
هاوژین جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، ئاشكراشیكرد، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیكه‌وتوون، كاندیدانی گۆڕان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له كابینه‌ی نۆ به‌ریان ده‌كه‌وێت، پێكدێت له: برزۆ مه‌جید بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرده‌وه، سه‌ردار قادر بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان، جه‌لال جه‌وهه‌ر یان دڵشاد عومه‌ر بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چالاكی موهه‌ندیس بۆ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.