زانايان هۆشداری گه‌رده‌لوولێكی وێرانكاری خۆر بۆ سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
زانايان فه‌له‌كناسی پیشبینی ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی روودانی گه‌رده‌لوولێكی وێرانكاری خۆر بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌ن، كه به‌ر له هه‌زاران ساڵ رووی‌دابوو.
وه‌ك پسپۆران ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی ته‌وژمه‌كه‌ی به‌ر له 2600 ساڵ زیانی گه‌وره‌ی به هه‌ساره‌كه‌مان "زه‌وی" گه‌یاندبوو، به رێژه‌ی له 1000% له هه‌ر گه‌رده‌لوولێكی دیكه‌ی خۆر گه‌وره‌تر بوو، كه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له زه‌وییان دابوو، هێزه‌كه‌شی به‌شی ئه‌وه ده‌كات سه‌رجه‌م تۆڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به ته‌واوی له‌ناو ببات.
پێشبینی ده‌كرێت له‌م چه‌ند ساڵه‌ش گه‌رده‌لوولێكی خۆری له‌مجۆره ببێته هۆی پچڕانی كاره‌با له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان، زۆرترین زیانیشی بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوید و كه‌نه‌دا ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده زانایان پێشتر هۆشدارییان له ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و ته‌وژمه خۆره‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی دابوو، به‌ڵام وه‌ك تیمی ئه‌و تویژینه‌وه نوێیه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌سته‌مه بتوانرێت كات و شوێنی لێدانی ئه‌و شه‌پۆله پێشبینیكراوه دیاریبكرێت.
بۆ زانینی ماوه‌ی نێوان دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك، توێژه‌رانی زانكۆی لۆند له سوید پشكنینیان بۆ پێكهاته‌ی سه‌هۆڵبه‌ندان و ئه‌ڵقه‌ی دره‌خته‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ماوه‌ی نێوان دووباره‌بوونه‌وه گه‌رده‌لووله‌كانی خۆر ده‌ستكه‌وێت.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه و پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، له ساڵی 660ی به‌ر له زاین زه‌وی رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی له‌م جۆره بووه‌ته‌وه و دواتریش له ساڵانی 775 و 994 هه‌مان خۆره ته‌وژم له زه‌ویی داوه.
زانایان پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێكی له‌م جۆره له سه‌رده‌می ئێستادا دووباره له زه‌وی بداته‌وه، ئه‌وا ته‌واوی تۆڕه‌كانی وزه و ته‌كنۆلۆژیا له‌ناو ده‌بات، به دیاریكراویش پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی "GPS" و تۆڕی كۆمپیوته‌ری.
له لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئێندیپێندت"، پرۆفیسۆر رایمۆند مۆسشله‌ر، كه ئه‌ندامه له تیمی تویژه‌رانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، ده‌ڵێت: "ئێمه ئاماری ژماره‌ی لێدانی ئه‌و شه‌پۆلانه نازانین، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم: ئێمه ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌و حاڵه‌ته به شێوه‌یه‌كی سیتسماتیك دووباره ده‌بێته‌وه"، واتا ماوه‌ی نێوان دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه سرووشتییه نه‌گۆڕه، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "پێویسته له‌سه‌رمان ئامرازه‌كانی خۆپاراستن له‌و گه‌رده‌لووله‌ی خۆر زیاد بكه‌ین".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"
H.B