به ڤيديۆ.. له ئيزمير ئافره‌تانى تورك له‌سه‌ر ئاوازى گۆرانييه‌كى تايبه‌ت به ميسر سه‌ما ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى گرژييه‌كانى نێوان ميسر و توركيا، به بۆنه‌ى رۆژى جيهانى ئافره‌تانه‌وه، كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكى توركيا له شارى ئيزمير، له‌سه‌ر ئاوازى گۆرانييه‌كى ميسرى سه‌ما ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئافره‌تانه، سه‌ماى رۆژهه‌ڵاتى له‌سه‌ر شه‌قامێكى گشتى شاره‌كه‌يان له‌گه‌ڵ گۆرانى "بشرة خير"ى گۆرانيبێژى ئيماراتى حسێن جسمى ده‌كه‌ن، كه له بنه‌ڕه‌تدا گۆرانييه‌كه‌ى پێشكه‌ش به ميسر كردووه.
هاوكات له ساڵيادى رۆژى جيهانى ئافره‌تاندا له گه‌وره شاره‌كانى توركيا، به تايبه‌تى ئه‌سته‌نبوڵ، هه‌زاران ئافره‌ت خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا.
سازكردنى ئاهه‌نگى به‌كۆمه‌ڵ و سه‌ماى ژنان له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كييه‌كانى ئيزمير هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كه داواى نوێكردنه‌وه‌ى خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌ى چه‌مك و به‌ها ئاينييه‌كانى ئيسلام ده‌كات.