له‌كاتی دزیكردن به‌هه‌ڵه گوللـه‌یه‌ك له ئه‌ندامی نێرینه‌ی خۆی ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتی هێرشی دزێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ سه‌ر دوو هاووڵاتیی له كۆمپانیایه‌كی ویلایه‌تی ئیلینوی ئه‌و وڵاته، كه به هه‌وڵدان بۆ دزیكردن تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت و له‌لایه‌ن دادگاوه سزا بدرێت، خۆی به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌به‌ست سزای خۆی ده‌دات.
به‌گوێره‌ی پۆلیسی شاری شیكاگۆ، دوای ئه‌وه‌ی دزه "19" ساڵییه‌كه به‌ناوی "پاونسی تیریۆن" توانی دزی له‌و دوو هاووڵاتییه بكات، له‌كاتی راكردن له شوێنی تاوانه‌كه فیشه‌كێك به‌هه‌ڵه به‌ئاراسته‌ی ئه‌ندامه نێرینه‌كه‌ی له ده‌مانچه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت و برینداری ده‌بێت، به‌مه‌ش سزاكه‌ی هه‌ر له شوێنی تاوانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای رووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌ی، راسته‌وخۆ دزه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دادگا و پۆلیسیش بۆ كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه چاوه‌ڕێی ساڕێژبوونی برینه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
H.B