سوودێكى گه‌وره‌ى نيسك بۆ ئه‌م جۆره نه‌خۆشيانه دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانى زانكۆى (Guelph)ى كه‌نه‌دا، رايانگه‌ياند، نيسك به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه كارى رژێنى ده‌ره‌قى (الغدة الدرقية) و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان چالاكتر و رێك‌و پێكتر ده‌كات.
توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر 24 خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه و رۆژانه بڕێكى يه‌كسان برنج و نيسك و هه‌روه‌ها په‌تاته و نيسكيان به رێژه‌ى له سه‌دا 50 پێدراوه. هه‌روه‌ها برنج و په‌تاته به جيايان دراوه‌تێ بۆ ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته.
توێژه‌ره‌كان رێژه‌ى شه‌كرى خوێنى خۆبه‌خشه‌كانيان وه‌رگرتووه و دواى تێپه‌ڕينى هه‌فته‌يه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ى نيسكيان خواردووه ئاستى شه‌كر له خوێنيان دابه‌زيوه به به‌راورد به‌وانه‌ى برنج و نيسكيان خواردووه ياخود په‌تاته و نيسكيان خواردووه. هه‌روه‌ها تێبينى ئه‌وه‌شيان كردووه، نه‌ك ته‌نيا شه‌كرى خوێن، به‌ڵكو ئاستى كۆڵيسترۆڵيش دابه‌زيوه و فشارى خوێنيان رێك‌وپێك بووه.
شاره‌زايان ده‌ڵێن، نيسك زۆر پێويسته بۆ ئه‌وانه‌ى گيرۆده‌ى نه‌خۆشى رژێنى ده‌ره‌قى و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان و دڵ بوون.
نيسك رێژه‌يه‌كى زۆر له شه‌كرى سرووشتى و زه‌يت و چه‌ورى ناتێر و ئۆميگا 3 و ئۆميگا 6 و هه‌روه‌ها رێژه‌يه‌كى زۆر له ره‌گه‌زه كيمياييه‌كانى وه‌ك مه‌گنيسيۆم و پۆتاسيۆم و ئاسن و ريشاڵى خۆراكى تێدايه و كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رسكردن و پاراستنى مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن هه‌يه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر