كوردستان24 زانيارى ورد له باره‌ى منداڵه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌كه‌ى هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ره‌وشى ته‌ندرووستى ئه‌و منداڵه هه‌شت ساڵييه كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕينى شارى هه‌ولێر له ژێر چاودێريدايه سه‌قامگير بووه و دايكه‌كه‌شى به‌گوێرى حوكمه‌كانى ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى خێزانى ده‌ستگيركراوه.
كاروان خۆشناو، وته‌بێژى پێشووى پۆليسى هه‌ولێر له رێى په‌يجى خۆيه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك وێنه‌ى ئه‌و منداڵه هه‌شت ساڵييه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له لايه‌ن دايكييه‌وه ئه‌شكه‌نجه درابوو.
له‌و باره‌يه‌وه كاروان خۆشناو نووسيويه‌تى: ئه‌و دايكه نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه كردووه.
ئه‌وه‌شى نووسيوه، ئافره‌ته‌كه، ماوه‌ى دوو مانگه خۆراكی به‌و منداڵه نه‌داوه و به‌و هۆيه‌وه كێشى منداڵه‌كه بۆ ته‌نيا 10 كیلۆگرام دابه‌زیوه.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى سايتى كوردستان 24، منداڵه‌كه ئێستا له ژێر چاودێرى پزيشكيدايه له نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕينى شارى هه‌ولێر و ره‌وشى ته‌ندرووستى سه‌قامگير بووه.
كاروان خۆشناو تايبه‌ت به كوردستان24 روونيكرده‌وه، ئه‌و كه‌يسه پرسێكى مرۆييه و پێويسته قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت بۆ به‌رگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى.
گوتيشى: چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا ئه‌و حاڵه‌ته گه‌يه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
له‌و باره‌يه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان/ هه‌ولێر، موقه‌ده‌م ژيله‌مۆ عه‌بدولقادر، تايبه‌ت به سايتى كوردستان24ى راگه‌ياند، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له رێى هاووڵاتييانه‌وه ئاگادار كراينه‌وه له باره‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌وه.
گوتيشى: چووينه‌ته شوێنى رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كى سه‌فين، نزيك كارگه‌ى جگه‌ره و منداڵه‌كه‌مان گواستووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و دايكى منداڵه‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: به بڕيارى دادوه‌ر و به گوێره‌ى مادده‌ى 7ى ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى خێزانى په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه بۆ دايكه‌كه كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكار و ورده‌كارى ئه‌و رووداوه، ژيله‌مۆ عه‌بدولقادر روونيكرده‌وه، ئه‌و ئافره‌ته، دوو جار هاوسه‌رگيرى كردووه. له هاوسه‌رى يه‌كه‌مى 3 كوڕى هه‌يه، له هاوسه‌رى دووه‌ميشى دوو منداڵى هه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: چوار مانگ به‌ر له ئێستا هاوسه‌رى يه‌كه‌مى ئه‌و سێ كوڕه‌ى راده‌ست ده‌كات و ده‌ياندات به‌سه‌ر دايكه‌كه‌ياندا.
گوتيشى: ئه‌و دايكه له ميانى لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌ره‌تايى له به‌رده‌م ئه‌فسه‌رى لێكۆڵه‌ردا دانى به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌شكه‌نجه‌ى منداڵه‌كه‌ى داوه له رقى هاوسه‌رى يه‌كه‌مى و ئه‌وه‌شى وتووه: منداڵه‌كه‌ى شه‌و ميزى به خۆي‌دا كردووه و به گوێى نه‌كردووه، بۆيه به‌و جۆره ئه‌شكه‌نجه‌ى داوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى هاوسه‌رى دووه‌مى، كه ئه‌و منداڵانه له ماڵى ئه‌ودا بوونه، ژيله‌مۆ عه‌بدولقادر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، گومانده‌كرێت ئه‌ويش ئاگادارى ئه‌و سزا و ئه‌شكه‌نجه‌يه بووبێت، به‌ڵام زۆربه‌ى كات له ماڵ نه‌بووه و له ئه‌رك و ئيشدا بووه.