پێنج بيروباوه‌ڕى هه‌ڵه‌ى نێوان هاوسه‌ران
K24- هه‌ولێر
به‌پێى توێژينه‌وه‌يه‌كى ئه‌مريكى له‌بوارى هاوسه‌رگيرى سه‌ركه‌وتوو، كه دارسى ستريلنگ وه‌ك توێژه‌رێك پێى هه‌ڵساوه، چه‌ند بيروباوه‌ڕێكى هه‌ڵه‌ى هاوسه‌ران ده‌خاته‌ڕوو، كه زۆرجار ئه‌م بيروباوه‌ڕانه ده‌بنه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى نێوانيان به‌ره‌و هه‌ڵدێربڕوات:
1-هه‌بوونى بۆچوونى جياواز به‌ماناى خراپى په‌يوه‌ندى نايه‌ت:
هه‌ندێك له هاوسه‌ران واتێده‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆچوونى جياواز له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو، ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌يه كه په‌يوه‌ندى نێوانيان لاوازه و ياخود ئه‌وه ئه‌و كه‌سه نه‌بووه كه هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵدا كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌يه، چونكه بوونى بۆچوونى جياواز كه زۆرجار شه‌ڕه قسه‌شى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، شتێكى سروشتى نێوان ژن و مێرده، چونكه هيچ مرۆڤێك له 100% له‌رووى بيربۆچوون و شێوازى بيركردنه‌وه له‌يه‌كتر ناچێت، بگره زۆرجار ئه‌م بۆچوونه جياوازانه، ده‌بنه هۆكارى به‌ره‌وپێشبردنى هاوسه‌رگيرى و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رهه‌مى ناوازه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
2-ئيره‌يى بردن ماناى وانييه هاوبه‌شى ژيانت تۆى خۆشده‌وێت:-
ئه‌م توێژه‌ره، وايده‌بينێ ئيره‌يى بردن يه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى شيرازه و ئاسايشى نێوان هاوسه‌ران تێكده‌دات و هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌خۆشه‌ويستييشه‌وه نييه، بۆيه واپێويست ده‌كات، هاوسه‌ران له‌نێوان خۆيان‌دا تۆى متمانه‌بوون به‌يه‌كتر له‌نێوخۆياندا بچێنن و دووربكه‌ونه‌وه له‌و بۆچوونه هه‌ڵانه.
3-داننان به‌هه‌ڵه ماناى لاوازى كه‌سايه‌تى تۆ نييه:
له‌توێژينه‌وه‌كه‌دا هاتووه سووربوون له‌سه‌ر ئه‌و بيروباوه‌ڕه‌ى كه دان به‌هه‌ڵه دابنێيت و ماناى لاوازى كه‌سايه‌تى تۆ ده‌رده‌خات، بۆچوونێكى هه‌ڵه‌يه، به‌ڵكو بۆ مانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى نێوان هاوبه‌شى ژيانت و تۆكمه‌كردنى، زۆرجار واپێويست ده‌كات له‌مافى خۆشت ته‌نازول بكه‌يت، بۆيه ئاگه‌داربه، هه‌موو خێزانێك كێشه و جياوازى بيروبۆچوونيان له‌نێواندا رووده‌دات، هه‌وڵبده له‌رێگه گفتوگۆكردن و لێخۆشبوو‌ن چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ن.
4- منداڵ خۆشبه‌ختى نێوان هاوسه‌ران كه‌متر ده‌كاته‌وه:
دارسى پێوايه توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، خۆشبه‌ختى هاوسه‌ران له‌دواى بوونى هه‌ر منداڵێك كه‌مترده‌بێته‌وه، چونكه رووبه‌ڕووى به‌رپرسياريه‌تى زياتر ده‌بنه‌وه و كێشه و گرفتى جۆراو جۆر روويان تێده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌و مانايه‌ش نايات كه خۆشه‌ويستى جارانيان نابێت، به‌ڵكو به‌هۆى زيادبوونى به‌رپرسياريه‌تييه‌وه بوارى ده‌ربڕينى خۆشبه‌ختى و خۆشگوزه‌رانى كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆيه واپێويست ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تا ئێستا هاوسه‌رگيريان نه‌كردووه، كه‌سانێك بكه‌نه هاوبه‌شى خۆتان كه بتوانێت به‌رپرسياريه‌تييه‌كانى دواى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرى بگرێته ئه‌ستۆ.
5- هاوبه‌شى ژيانت هه‌موو شتێك له‌پێناوى تۆ ناگۆڕێت:
ئه‌م توێژه‌ره پێيوايه يه‌كێك له‌بيروباوه‌ڕه هه‌ڵه‌كانى هاوسه‌ران ئه‌وه‌يه كه پێتوابێت هاوبه‌شى ژيانت چونكه تۆى خۆشده‌وێت له‌پێناوى تۆدا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت.
دارسى خاوه‌نى ئه‌م بيرو باوه‌ڕانه به‌شتێكى گێڵانه ناو ده‌بات و داوا له‌و خاوه‌ن بيروباوڕانه ده‌كات و ده‌ڵێت داواكردنى هه‌ر شتێك سه‌ره‌تا له‌سه‌ر خۆتان جێبه‌جێى بكه‌ن، بزانن ده‌توانن بگۆڕێن، ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانى، ئه‌و كاته چاوه‌ڕى گۆڕينى كه‌سانى ديكه مه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: هاف پۆست