لە رێگای چەند بەرنامەیەک وای فای ماڵەکەت کۆنتڕۆڵ بکە

دەتوانی هەموو ئەو شتانە فیلتەر بکەیت کە ناتەوێت منداڵەکانت بیبینن

K24 – هه‌ولێر:

تا دێت کاریگەرییە خراپەکانی سۆشیال میدیا و یارییە ئەلیکترۆنییە تووندئاژۆکان لەسەر منداڵان زیاتر دەردەکەون، بەڵام چەند بەرنامەیەک دەتوانن دایک و باوکان لەو کێشەیە رزگار بکەن.

منداڵ و هەرزەکاران لە رێگای تابلێت و مۆبایلەکانیان دەتوانن هەر شتێک کە بیانەوێت تەماشای بکەن چونکە جیهانی ئینتەرنێت سنووری نییە، لە ئێستادا، چەند بەرنامەیەک هەن کە دەتوانن کۆنتڕۆڵ بدەنە دەست دایک و باوکان و ئەو شتانەی کە نایانەوێت منداڵەکانیان تەماشای بکەن فیلتەریان بکەن.

بەرنامەکانی Circle with Disney،Koala Safe،Ikydz چەند نموونەیەکن کە دەتوانرێت لە رێگایانەوە کۆنتڕۆڵی مۆبایل و تابلێتەکانی پێ بکرێت، بەڵام ئەم بەرنامانە پێویستیان بە ئامێرێکی بچووکە کە راستەوخۆ وابەستە دەکرێن بە راوتەرەکەوە.

ئەو بەرنامانە راستەوخۆ پەیوەست دەبن بە راوتەری گشتی ماڵەکەت و لە رێگایەوە دەتوانی تەواوی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی بە وای فای ماڵەکەتەوە بەندە، کۆنتڕۆڵ بکەیت.

لە رێگای ئەم بەرنامانە دەتوانی ئەو ماڵپەڕ و بەرنامانەی دەتەوێت منداڵەکانت نەیبینن فیلتەریان بکەیت، تەنانەت دەتوانیت ماوەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت سنووردار بکەیت، بەڵام ئەم بەرنامە و ئامێرانە تەنها لە ماڵەوە کاردەکەن و چۆنیەتی بەکارخستنیان کەمێک لێزانی و بەدواداچوونی لە ئینتەرنێت دەوێت.

BBC

H.J