به ڤيديۆ.. ژنه پێشكه‌شكارێك به شێوازێكى سه‌ير باس له گۆڕينى راستييه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ژنه پێشكه‌شكارى ميسرى مه‌نال ئاغا له ئه‌ڵقه‌ى نوێى به‌رنامه‌كه‌يدا به جۆرێك ده‌ركه‌وت كه رووخسارى شوێنه‌وارى لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ى پێوه بوو.
مه‌نال ئاغا گوتى: ناكرێت چيديكه سه‌رمان بخه‌ينه ژێر لمه‌وه، هاوسه‌رگيرى ماناى پێكه‌وه‌ژيان و ميهره‌بانى و نه‌رمى نواندنه نه‌ك سوكايه‌تى و لێدان و شكاندنى ده‌روون.
به‌رنامه ته‌له‌ڤزيۆنييه‌كه‌ى مه‌نال ئاغا باس له شتى ناكۆك و دژ به‌يه‌ك و جياجيا ده‌كات و ناوى (ماسى ماست ته‌مه‌رهيندييه)و له‌كه‌ناڵى "الحدث اليوم" پێشكه‌شيده‌كات.
له بڕگه‌ى دووه‌مى به‌رنامه‌كه‌يدا مه‌نال ئاغا به رووخسارى سرووشتى خۆى ده‌ركه‌وت و رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى به رووخسارييه‌وه ديار بوو، شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه نه‌بووه، به‌ڵكو به هۆى مكياژه‌وه بووه و ته‌وه‌رى به‌رنامه‌كه‌ى تايبه‌ت كردووه به گۆڕينى راستييه‌كان له رێگه‌ى مكياژه‌وه.