قاسم سوله‌یمانی داوای كۆنترۆڵكردنی "گرده‌كه" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ‌دا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی، سوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌ر‌ده‌كه‌وێت كه سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌یادینی پارێزگای دێره‌زووری سنووریی سووریا ده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا قاسم سوله‌یمانی نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازی له به‌رده‌ستدایه و هێڵ و بازنه له‌سه‌ر چه‌ند پێگه و ناوچه‌یه‌ك ده‌كێشێت و به جیهازی لاسلكیش رێنمایی ده‌داته فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان.
له‌ناو ئه‌و دیمه‌نانه‌دا، قاسم سوله‌یمانی پاش ئه‌وه‌ی به دووربین ته‌ماشای به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات، به زمانی فارسی داوا له كه‌سێك به‌ناوی "ئه‌سغه‌ر" ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌سغه‌ر، ده‌بێت ئه‌و گرده هه‌مووی كۆنترۆڵ بكرێت، ئه‌وه‌تا به تۆپی 23 بۆردوومان ده‌كرێت".
یه‌كه‌مجار نییه قاسم سوله‌یمانی سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی شه‌ڕ له عێراق و سووریا ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی ئه‌لبوكه‌ماله‌وه روونتر و ئاشكراتر ڤیدیۆی چالاكییه‌كانی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به ئاشكرا ده‌بینرێت كه خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كان ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌یشی له ده‌وروبه‌ری سوله‌یمانی راوه‌ستاون، به زمانی فارسی قسه ده‌كه‌ن.