مه‌ریه‌م سعوودیه‌كان ده‌ترسێنێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ریه‌م، یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی نوێیه و گه‌شه‌پێده‌ره‌كه‌ی، گه‌نجێكی سعوودییه، له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له‌و وڵاته و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن.
له‌وه‌ته‌ی یارییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌پستۆر به‌رده‌سته، چالاكوانانی سعوودیه، له توویته‌ر به هاشتاگی #لعبة_مریم، هۆشداری له به‌كارهێنانی ده‌ده‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، یارییه‌كه هاوشێوه‌ی یاری "حووتی شین The Blue Whale", مێشكی هه‌رزه‌كاران تێكده‌دات و ده‌بێته هۆی خۆكوشتنیان.
چالاكوانان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، یارییه‌كه ئامانجی خراپ و مه‌ترسیداری هه‌یه و داوای هه‌ندێك زانیاری كه‌سی و تایبه‌ت ده‌كات و پرسیاری نامۆش له به‌كارهێنه‌ران ده‌كات.
بیرۆكه‌ی یارییه‌كه‌ش، بریتییه له بووكه‌ڵه‌یه‌كی سپی و باكگراوندێكی تاریكی هه‌یه، سه‌ره‌تا به‌كارهێنه‌ران هه‌ندێك زانیاری تایبه‌ت ده‌ده‌ن و یارییه‌كه ده‌ستپێده‌كات، دواتر به نووسین گفتوگۆ ده‌كات و ته‌نها دوو بژارده‌ی به‌ڵێ و نه‌خێریش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه.
به گوێره‌ی به‌كارهێنه‌ران و چالاكوانان، پرسیاره‌كانی زۆر نامۆ و تایبه‌ت و كه‌سین و هه‌ندێكجار پرسیاری سیاسیش ئاراسته‌ی به‌كارهێنه‌ران ده‌كات.
په‌ره‌پێده‌ری به‌رنامه‌كه، ناوی سه‌لمان حه‌ربی-یه، ده‌ڵێت: "یارییه‌كه وه‌كو یاری حووتی شین نییه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه". هاوكات ره‌تیشی ده‌كاته‌وه هیچ ئامێرێكی مۆبایل هاك بكات.
سه‌باره‌ت به پرسیاره نامۆ و كه‌سییه‌كانیش ده‌ڵێت: "ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنی یارییه‌كه، هیچ زانیاری و وه‌ڵامێكی تایبه‌ت تێدا نامێنێته‌وه و هه‌ڵناگیرێت، ئامانج له درووستكردنی یارییه‌كه‌ش، ته‌نها سه‌رگه‌رمی و كاتبه‌سه‌ربردنه نه‌ك ئامانجی دیكه".
ئه‌وه‌ی وایكردووه سعوودییه‌كان گومانیان له یارییه‌كه هه‌بێت، پرسیاره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانیانه و پرسیاری هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكیش جیاوازه، هاوكات كاریگه‌ری ده‌نگی له‌گه‌ڵ به‌كارهاتووه و به‌كارهێنه‌ر هه‌ست ده‌كات له‌ناو یارییه‌كه ده‌ژی.
دوای ئه‌وه‌ی له 25/6ی ئه‌مساڵ یارییه‌كه له ئه‌پستۆر به‌رده‌ستخرا و قه‌باره‌كه 10 مێگا بایته، بڕیاریه‌كه یارییه‌كه له "پلای ستۆر"یش به‌رده‌ست بخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی به ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن، بتوانن یارییه‌كه دابه‌زێنن.
Be careful y'all ?#Mariam #لعبة_مريم pic.twitter.com/zhWjFRzbVj
— Ⓕ? (@Fasoolxpp) August 7, 2017
Apparently they have a horror game on App store named Mariam ??♀️ #لعبه_مريم pic.twitter.com/zE20jQHzLe
— Maryam AlMansour (@M_Almansour_) August 7, 2017
#لعبه_مريم part1 pic.twitter.com/fYnv0yt7zk
— S.ALSHAMMARI? (@sk18x) August 7, 2017
قبل شوي شفت لعبة " مريم " ترند شدني الفضول لها وحملتها، اللعبه ملامح اهدافها مثل الحوت الازرق اتمنى حذفها من الاب ستور ..#مريم #لعبة_مريم pic.twitter.com/bestIUUHiK
— إلياس. (@nmpr3) August 7, 2017
#لعبة_مريم تريد تهكر الواتس اب تسحب خصوصيات احذركم منها هذي ماسونيه pic.twitter.com/nDTdmQnnus
— يوسف حفيد الامير علي (@konan_konan1) August 9, 2017