باوكێك به "گاز" كچه نۆ مانگییه‌كه‌ی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی نۆ مانگی سووری، به‌ناوی ده‌لال، ده‌كه‌وێته به‌ر "گازه" بێڕه‌حمه‌كانی باوكی و به‌هۆی ددانه‌كانی باوكییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
مردنی ده‌لالی نۆ مانگان، له ناوچه‌ی جرمانای دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، له تۆڕه كۆڵامه‌تییه‌كان مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه.
وێنه‌ی منداڵه‌كه به كوژراوی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسراوه: "ئه‌مه به فیشه‌كى جه‌نگ نه‌كوژراوه، به‌ڵكو به چه‌كی شێتی كوژراوه و یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی تاوانه خێزانییه‌كان".
ره‌نگه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی منداڵێك، یه‌كه‌مجار نه‌بێت، به‌ڵام كوژرانی ده‌لال به یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌و جۆره داده‌نرێت، كه به‌و شێوه "بێڕه‌حمانه" له‌لایه‌ن باوكییه‌وه بكوژرێت.
باوكى ده‌لال هاووڵاتی سووریایه و ته‌مه‌نی 37 ساڵانه، وه‌ك خاڵی ئه‌و منداڵه ساوایه باسی لێوه‌ده‌كات، ئه‌و پیاوه به‌رده‌وام قسه‌ی "نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر به كچان ده‌كرد و به سه‌رچاوه‌ی شه‌رمه باسی ده‌كردن".
ئه‌گه‌رچی ئه‌و رووداوه تازه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام رووداوه‌كه له كۆتاییه‌كانی مانگی نیسانی رابردوو روویداوه، ئه‌و كاته‌ی باوكی ده‌لال، منداڵه ساواكه‌ی له باوه‌ش گرتووه، زۆر به تووڕه و توندییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، له‌و كاته‌دا دایكی منداڵه‌كه، داوا له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات منداڵه‌كه بداته‌وه و ئازاری نه‌دات، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه منداڵه‌كه‌ی پێ بدات و له به‌رامبه‌ردا پێی گوتووه: "من ده‌زانم چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌مدا ده‌كه‌م".
وه‌ك ئه‌وه‌ی له وێبسایتی العربیة بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا دایكه‌كه هیچ شتێك شك نابات تا په‌نای بۆ به‌رێت، جگه له‌وه‌ی بچێته‌وه ماڵی باوكی و داوای هاوكارییان لێبكات بۆ ئه‌وه‌ی گیانی كچه نۆ مانگییه‌كه‌ی رزگار بكه‌ن.
ئه‌و كاته‌ی دایكه‌كه ده‌گاته‌وه ماڵی باوكی، هیچ كه‌سێك له ماڵه‌وه نابێت، ناچار ده‌گه‌ڕێته‌وه و په‌نا ده‌باته به‌ر ماڵه دراوسێكه‌یان، ئه‌وانیش به شێوازێكی هێمنانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كردووه و دایكی ده‌لالیان ئارام كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك تۆڕی جرمانای هه‌واڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دایكه‌كه له‌و كاته‌ی له رێگادابووه بچێته‌وه ماڵه‌كه، هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات و زۆر به هێمنی و له‌سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووینه‌دابێت، پێی ده‌ڵێت: "كچه ساواكه‌وت گیانی له‌ده‌ستدا"، له‌و كاته‌ش دایكه‌كه پڕ به قورگی ده‌ستی به گریان كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه.
وه‌ك وێبسایتی العربیة له‌و سه‌رچاوه‌یه وه‌ریگرتووه و بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتێك دایكه‌كه جه‌سته‌ی كچه نۆ مانگییه‌كه‌ی بینیوه، جێگه‌ی ددانه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ته‌واوی جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه و جه‌سته‌ی شین و مۆر هه‌ڵگه‌ڕاوه.
ته‌رمی منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی جرمانا كراوه، كه به‌هۆی دڕنده‌یی باوكه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدابوو، دواتریش راسته‌وخۆ هێزه ئه‌منییه‌كان باوكی ده‌لالیان ده‌ستگیركرد.
له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، كه پێشتر ئه‌و پیاوه له هاوسه‌ری یه‌كه‌م منداڵێكی هه‌بووه، ئه‌ویشی ئازارداوه، له‌م كه‌یسه‌ی ئه‌م جاره‌ش، ویستوویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی له كاره‌كه تێوه‌بگلێنێت و گوتوویه‌تی: "من و هاوسه‌ره‌كه‌م به یه‌كه‌وه ئه‌و منداڵه‌مان وا لێ‌كرد".
به‌ڵام دواتر لێكۆڵه‌ره‌كان ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان ته‌رمه‌كه ده‌به‌نه پزیشكی دادی و پشكنین بۆ شوێن ددانه‌كانی ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌و پیاوه دان به تاوانه‌كه‌دا ده‌نێت و ئاشكرای ده‌كات، كه به ته‌نها ئه‌و كاره "دڕندانه‌ییه‌ی كردووه".
به گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای دیمه‌شق، سزای ئه‌و پیاوه توند ده‌بێت و ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه بگاته "سزای له سێداره‌دان" به‌ڵام تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو نه‌بوونه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له باره‌وه بدرێت.
سه‌رچاوه: العربیة