چوار خواردنى رۆژانه ژيانت ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن يه‌كێكه له حاڵه‌ته مه‌ترسيداره‌كان، كه ژيانى مرۆڤ ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
سايتى هيندى (بۆڵد سكاى) بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌م چوار خواردنه زۆرترين مه‌ترسييان له‌سه‌ر ژيانى ئه‌و كه‌سانه هه‌يه كه فشارى خوێنيان به‌رز ده‌بێته‌وه.
يه‌كه‌م: خواردنه‌وه گازييه‌كان:
هۆكارێكى كاريگه‌رن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و خواردنه‌وانه‌ى گه‌رمۆكه‌ى كه‌ميشيان تێدايه هه‌ر مه‌ترسيدارن و ده‌كرێت مرۆڤ له جێى ئه‌و خواردنه‌وانه ئاوى ليمۆ به‌كار بهێنێت.
دووه‌م: خوێى چێشت:
خوێى چێشت پڕه له سۆديۆم و راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان درووست ده‌كات و به روونى كاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن هه‌يه. پێويسته مرۆڤ راده‌يه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانى ناپێويستى خوێى چێشت دابنێت.
سێيه‌م: په‌تاته‌ى سووركراوه:
ده‌وڵه‌مه‌نده به سۆديۆم و چه‌ورى. يه‌ك پارچه‌ى مامناوه‌ندى په‌تاته‌ى سووركراوه، 270 مليگرام سۆديۆم و 19 گرام رۆنى پێوه‌يه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌ميشى لێ بخۆيت، به‌ڵام كاريگه‌رى زۆر له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن درووستده‌كات.
چواره‌م: گۆشتى سوور:
يه‌كێكه له خۆراكه پڕ چه‌ورييه‌كان و بۆ كاريگه‌رى خراپى له‌سه‌ر سووڕى خوێن و دڵ هه‌يه و باشتر وايه دووربكه‌وينه‌وه له ژه‌مه خۆراكه خێراكانى گۆشتى سوور.