منداڵێك دوای له دایكبوونی به پێ ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه ساته‌كانی یه‌كه‌می له دایكبوونی منداڵێكی تێدا تۆماركراوه، منداڵه تازه له دایكبووه‌كه ده‌توانێت له‌سه‌ر پێ خۆی بوه‌ستیت و چه‌ند هه‌نگاوێكیش به پێ بڕوات.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و منداڵه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی به‌رازیل له دایكبووه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك په‌رستاره‌كان ده‌یانه‌وێت به ئاگادارییه‌وه منداڵه‌كه بگوازنه‌وه به‌ڵام ئه‌و ساوایه هه‌مووان تووشی شۆك ده‌كات و له‌سه‌ر قاچه بچووكه‌كانی ده‌وه‌ستێت و ده‌ڕوات".
هه‌روه‌ها له ڤیدیۆكه‌دا یه‌كێك له په‌رستاره‌كان هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌ی خوایه ئه‌و كچه ده‌ڕوات"، هه‌ر بۆیه هاوكاره‌كانیشی دێن بۆ ته‌ماشاكردنی منداڵه ساواكه.
له دۆخی سروشتی‌دا منداڵ پێویستی به 12 مانگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و فێری رۆیشتن بێت.
ڤیدیۆكه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له تۆره كۆمةڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌و دانیشتوانی به‌رازیل له‌سه‌ر پێ وه‌ستان و رۆیشتنی ئه‌و منداڵه به "موعجیزه" ناوده‌به‌ن".
ڤیدیۆكه تا ئێستا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك زیاتر له 50 ملیۆن كه‌س ته‌ماشای كردووه‌و ملیۆنێك و 300 هه‌زار كه‌سیش شه‌یریان كردووه‌ته‌وه.