سەگێک بەزۆر خۆی دەکاتە هاوڕێی چەند ورچێک

گوێ ناداتە مەترسییەکان و سوورە لەسەر بڕیارەکەی

سەگێک لە دارستانەکانی دوورگەی کامشاتکا لە رووسیا بەزۆر خۆی دەکات بە هاوڕێی چەند ورچێک.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە پێگەی ئەلیکترۆنی ئاڕ تی رووسی بڵاویکردۆتەوە، سەرەتا ورچەکان رەتیدەکەنەوە لەگەڵ ئەو سەگە ببنە هاوڕێی و لێی دوور دەکەونەوە، بەڵام سەگەکە کۆڵنادات و دوایان دەکەوێت.

ئەگەرچی چەند جارێک ئەگەری رووبەڕووبونەوە دێتە ئاراوە، بەڵام سەگەکە سوورە لەسەر ئەوەی ببێتە هاوڕێیان و یارییان لەگەڵ بکات.

ئەگەرچی ئەم رووداوە دەگمەنە، بەوەی ورچەکان بەچکەن و دایکیان لەگەڵە، بەڵام سەگەکە سەرکەوتوو دەبێت و دواجار دەستدەکات بەیاریکردن لەگەڵییان.

H.J