خوشكه‌زاكه‌ی وه‌ك به‌رخ سه‌رده‌بڕێت
K24- هه‌ولێر:
"ئێمه‌ی سه‌رشۆڕ كرد.. پێویسته له‌ناوی به‌رم"، به گوتنی ئه‌م ده‌ربڕینه، تۆمه‌تبارێكی میسری له‌به‌رده‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دانی به‌تاوانی كوشتنی كچه خوشكه‌كه‌یدا نا و ئاشكرایكرد، "دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی شاری قاهیره كچه خوشكه‌كه‌ی په‌لكێشی شوێنێكی ئارام ده‌كات، به چه‌قوو له ملی داوه".
تۆمه‌تباره‌كه له دانپێدانانه‌كه‌یدا گوتی: "ناوی كچه خوشكه‌كه‌ی له‌كه‌دار ببوو و به‌م دواییانه ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكه به‌دڕه‌وشتییه‌كانی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردبوو، به‌تایبه‌ت كه ماڵه‌وه‌شی به‌جێهێشتبوو".
تۆمه‌تباره‌كه له درێژه‌ی دانپێدانانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "رۆژی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه كچه خوشكه‌كه‌ی له یه‌كێك له شه‌قامه ئارامه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی قاهیره‌ی پایته‌خت په‌لكێشی سووچێك كردبوو و دواتر چه‌قووه‌كه‌ی كه پێشتر ئاماده‌ی كردبوو، ده‌ركردبوو چه‌ند جارێك له ملی كێشابوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، رۆژی دواتریش چووه‌ته بنكه‌ی پۆلیس و خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
وه‌ك میدیا میسرییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، "دواتر بنكه‌ی پۆلیسی گه‌ڕه‌كی "روض الفرج" یاداشتێكی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی دۆزراوه‌ته‌وه، دواتریش لێكۆڵه‌رانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، چه‌ندین جار چه‌قوو له ملی كچه‌كه دراوه".
دواتریش لێكۆڵه‌ران پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، تاوانباره‌كه خاڵی كچه كوژراوه‌كه‌یه و خۆی به‌و ئامێره‌وه چووه‌ته به‌رده‌م پۆلیس، كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
H.B